بسم الله الرحمن الرحیم
إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَإِذَا تُلِيَتۡ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُهُۥ زَادَتۡهُمۡ إِيمَٰنٗا وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ (الأنفال - 2)
بە دڵێکی پڕ لە دەرد و بە گیانێکی پڕانپڕ لە تەسلیم و ڕازیبوون بە قەدەر و قەزای خوای گەورە و میهرەبان، لەلایەن خۆم و هەموو برا و خوشکانی ئەندامی کۆمەڵی بانگەواز و چاکسازی ( جماعت دعوت و اصلاح ) سەرەخۆشی خۆمان بەبۆنەی کۆچی دوایی برای ئیمانی و بە ئەمەک و ئەوینداری ڕاستەقینەی قوڕئانی پیرۆز و زانستەکانی هەڤاڵی خۆشەویستمان کاک دکتۆر ئەمیری مستەفایی به بنەماڵەی بەڕێز و بە جێماوانی و هەموو هاوەڵان و قوتابیانی ئەو بەڕێزە ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوخەمی ئەو ماتەمینە دەزانین.
ئەو مامۆستا سەربەرزە هەر لە هەڕەتی لاوەتی و تا دواڕۆژی ژیانی، تەمەنی پڕ شانازی خۆی بۆ فێرکردن و پەروەردەی قوڕئانی مەزن بە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا هەر لە منداڵ و لاو و پیاو و ژن تەرخان کردبوو و هاوکات لەگەڵ خزمەت لە گۆڕەپانی وەرزش و خزمەتی کۆمەڵایەتی خزمەتکارییەکی کەم وێنەی بانگەوازی ئایینی و پەروەردەی ئیمانی بەتایبەت دوایین کتێبی مەزن واتە قوڕئانی ئاسمانی بوو کە بە شێوازێکی زانستی و سەردەمیانە و بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی میدیای مەجازی و تێکۆشانێکی زۆر ماندوونەناسانە لەو بوارەدا ئەرکی خۆی بە باشی بەڕێوە دەبرد.
بەو پەڕی شانازی بە هاوەڵی برایێکی وەها، هیوادارین لە دەرەنجامی ئەو هەموو هەوڵە مەزن و پیرۆزە هەر یەک لە قوتابیانی مەشخەڵێکی ڕووناکیدەری دواڕۆژی وڵاتمان بن و لە وێنەی ئەو پیاوە تێکۆشەرە ڕۆژ بۆ ڕۆژ زیاتر بن و نیشتمانی جوانمان پڕ بێ لە داری سێبەر و سەمەرداری ئیمان و هیوا و تێکۆشانی بێ وچان و خۆبەخشانە. و ما ذلک علی اللە بعزیز
ئەمانوڵڵای فەرەجی - بەرپرسی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کرماشان
۱۴۰۴/۴/۲۸
بۆچوونهکان